له‌ هێرشه‌كانی سوپای رژێمی سوریا 100 كه‌س كوژران

له‌ هێرشه‌كانی سوپای رژێمی سوریا 100 كه‌س كوژران
له‌ ئاكامی زنجیره‌ هێرشێكی ئاسمانی و وشكانی سوپای رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن سه‌د كه‌س كوژران. له‌و باره‌یه‌وه‌ تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كه‌ فڕۆكه‌ و تۆپخانه‌ی سوپای سووریا زنجیره‌ هێرشێكیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ سڤیل نشینه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن

به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ شاره‌كانی ئیدلیب حه‌فتا كه‌س، دیمه‌شقی پایته‌خت سێزده‌، حه‌له‌ب یازده‌، و له‌هه‌ریه‌ك له‌ ده‌رعا، دێره‌زور، حومس و حه‌ما دوو كه‌س كوژراون. له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، فڕۆكه‌كانی جه‌نگی سوپای رژێم به‌ بۆمبی به‌رمیلی بازاڕه‌كانی "داركوش و جه‌به‌ل ئه‌ز زاویه‌ی سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی جیسرئه‌شغور سه‌ر به‌ پارێزگای ئدلیب-یان بۆردومان كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا حه‌ڤده‌ منداڵ و هه‌ژده‌ ئافره‌ت كوژراون.
Top