هێزه‌كانی رژێم له سوریا 32 زیندانییان كوشت
ئه‌نجوومه‌نی گشتی شۆڕشگیرانی سووریا له‌مباره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی دا و هاتووه له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به هێزه‌كانی رژێم له شارۆچكه‌ی جسر ئه‌لشغور له رۆژئاوای شاری ئدلب گه‌یشتووه و پێش كشانه‌وه‌یان له شارۆچكه‌كه 32 زیندانی یه‌كه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازییان كوشتووه.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه كه هێرشه‌كانی ئاسمانی سوپای سووریا كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه و گوندی ئه‌لقاهیره له ناوچه‌ی سه‌حل غهبای شاری حه‌ما له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه.
هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن دوو تانكیان له ساحل غهبا و ناوچه‌ی مهستومای شاری ئدلب تێشكاندووه و شه‌ڕو پێكدادان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر درێژه‌ی هه‌یه.
له لایه‌كی تره‌وه ئاژانسی فه‌رمی سووریا له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رچاوه‌كانی سه‌ربازیی سووریا ئاشكرای كردووه كه له شاری ئدلب و شارۆچكه‌ی جسر ئه‌لشغور بنكه‌كانی تیرۆریستان تێكشكێندراوه و ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
