ئێران مانۆڕی سه‌ربازیی (به‌ره‌و به‌یتولمه‌قدیس)ى ده‌ستپێكرد

ئێران مانۆڕی سه‌ربازیی (به‌ره‌و به‌یتولمه‌قدیس)ى ده‌ستپێكرد
له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران مانۆڕی سه‌ربازی سوپای پاسداران به‌ناوی به‌ره‌و به‌یتولمه‌قدیس به‌ به‌شداری 12 هه‌زار سه‌رباز ده‌ستی پێكرد و دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌ مانۆڕه‌كه‌دا كه‌ ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌باشی هێزه‌كانی سوپای پاسدارانه‌ 52 فه‌وجی هێزه‌كانی سوات به‌شداری ده‌كه‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌دڕه‌زا نه‌قدی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ له‌ژێر دروشمی (پارێزه‌رانی ویلایه‌ت) و له‌سه‌ر فه‌رمان و راسپارده‌كانی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانا و ئاماده‌باشی هێزه‌كانی چه‌كداره‌.

راشگه‌یه‌نرا كه‌ مانۆِره‌كه‌ راهێنانی به‌رگری شارستانی، به‌رگری ئاسمانی، نانه‌وه‌ی بۆسه‌كان و خولی پلاندانانی سه‌ربازی و ستراتیجی له‌خۆده‌كرێت.
Top