تا ئێستا 40 كه‌سی سویدی له‌ناو ریزه‌كانی داعش كوژراون

تا ئێستا 40 كه‌سی سویدی له‌ناو ریزه‌كانی داعش كوژراون
گوته‌بێژی ده‌زگای هه‌واڵگری سوید فریدریك میلده‌ر رایگه‌یاند ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ سویدیانه‌ی كه‌ له‌ناو ریزه‌كانی داعش له‌ عێراق و سووریا كوژراون گه‌یشته‌ 40 چه‌كدار. میلده‌ر بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سوید گوتی 300 هاووڵاتی سویدی له‌ ریزه‌كانی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن. گوته‌بێژی ده‌زگای هه‌واڵگری سوید ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ له‌وانه‌یه‌ ژماره‌كه‌ به‌رزتر ببێته‌وه‌.

هاوكات حكوومه‌تی سوید رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و رێگه‌گرتن له‌ هاووڵاتیانی سوید له‌ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ریزه‌كانی داعش، خه‌ریكی ده‌ركردنی زنجیره‌ بڕیارێكن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زیری نێوخۆی سوید ئه‌دریش ئیگمان گوتی: ئومێده‌وارین كه‌ ئاماده‌كردنی ئه‌و زنجیره‌ بڕیارانه‌ به‌ر له‌ مانگی حوزه‌یرانی داهاتوودا كۆتاییان پێ‌ بێت.
Top