په‌ڕله‌مانى پاكستان بڕیارى دا به‌شدارى له ئۆپه‌ڕاسیۆنى سه‌ربازى بۆ سه‌ر حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن نه‌كات
په‌رله‌مانتارانی ئه‌و وڵاته ڕاشیگه‌یاندووه كه هه‌رچه‌نده وڵاتى سعودیه هاوپه‌یمانی پاكستانه، به‌ڵام سعوودیه له مه‌ترسیدا نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه شه‌ڕێكه له ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، ئه‌ویش شه‌ڕی ناوخۆی یه‌مه‌نه، بۆیه پێویست ناكات پاكستان به‌شداری له‌م شه‌ڕه‌دا بكات. په‌رله‌مان هۆكارێكى دیكه‌ى بهشدارینهكرنیشى بۆ بوونى له سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕ و ململانێ له ناوه‌خۆیى وڵات له لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه.
