لەم وڵاتانە بو بە ساڵی نوێ

 لەم وڵاتانە بو بە ساڵی نوێ
نیوزلەندا وەک یەکەم وڵاتی جیهان، پێشوازیان لە ساڵی نوێی (2015) کرد و هاوڵاتیان ئاهەنگ سازدەکەن و دوای ئەویش لە سیدنی پایتەختی ئوسترالیاش پیشوازی لە ساڵی نوێ کرا.
شاری ئۆکلاندی وڵاتی نیوزلەندا یەکەم ساتەکانی ساڵی نوێی (2015)ی بەخۆوە بینی، بەوپێیەی دەکەوێتە ئەوپەڕی رۆژهەڵاتی گۆی زەوی و بە زیاتر لە (10) سەعات لە پێش زۆربەی وڵاتانی دیکەوە دێت.
هاوکات هەزاران کەس لە دانیشتوان و گەشتیاران لەڕێی یارییە ئاگرینەکانەوە بەشداریان لە رێورەسمەکانی ئاهەنگی سەری ساڵدا کرد. هەڵدانی یارییە ئاگرینەکان لەڕێی بورجێکەوە بو، کە بەرزییەکەی (328) مەترەو لە ساڵی (1997)ەوە دروستکراوە.
دوابەدوای ئەویش لە سیدنی پایتەختی ئوسترالیا ئاهەنگی ساڵی نوێ دەستیپێکرد و رۆژمێری وڵاتەکە گۆڕا بۆ ساڵی نوێ.
بڕیارە ئەمشەویش، لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ئاهەنگ و رێورەسمی جیاواز بەبۆنەی ساڵی نوێی (2015)ەوە ئەنجامبدرێن.






سبەی
Top