وه‌زیری به‌رگری عێراق ئه‌مرۆ دووپاتی كرده‌وه كه رێگاچاره‌ی ده‌رباز بوون له و ته‌نگژه ئه‌منیه‌ی عێراق رووبه‌رووی بۆته‌وه له‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ كه له‌نێوان به‌غداو تاران ئه‌مرۆ واژووكراوه،هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئێرانیش گوتی:سوریا‌و عێراق رووبه‌رووی پلانی ئه‌مه‌ریكاو سه‌هیۆنی بوونه‌ته‌وه. وه‌زیری به‌رگری عێراق (خالد عوبه‌یدی) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش دا له‌گه‌ڵ هاوپڵسته ئێرانیه‌كه‌یعه‌مید(حوسێن ده‌هقان)دا به‌پێویستی زانی هاریكاری ئه‌منی له‌نێوان عێراق و ئێران‌دا هه‌بێت و له‌یه‌ك سه‌نگه‌ره‌وه رووبه‌رووی دوژمنه‌كانیان ببنه‌وه. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا عوبه‌دی گوتیشی:ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆتاران به داوه‌تی فه‌رمی هاوپۆسته ئێرانیه‌كه‌ی بووه له كاتێكی زۆر پێویستدا بۆ هه‌ردوولامان،ئینجا گوتی:پێویستمان به له‌مجۆره په‌یوه‌ندیانه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان دا بۆبه‌ده‌ست هێنانی ئارامی و ئاسایش بۆ عێراق