چەند پارچەیەکی فڕۆکە ونبوەکە دۆزرایەوە
دجۆكۆ مۆرجاتمودجۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی وڵاتی ئیندۆنیسیا رایگەیاند: ئەو پارچانەی دۆزراونەتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ فڕۆكه ونبوەکەی سەر بە هێڵی ئاسمانی (ئه‌یر ئاسیا)ی مالیزی.
وتیشی: دڵنیابوینەتەوە لەوەی ئه‌و پارچانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فڕۆکە ونبوەکە و له ئێستاشدا تیمێكی حكومی ده‌چنه ناوچه‌ی بەنگلان، ئه‌و شوێنه‌ی كه پارچه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و پارچانه‌ی كه دۆزراونه‌ته‌وه بریتین له ده‌رگای فڕۆكه‌كه‌و ئامێری خۆ فڕێدانه خوارەوە.
له پێشتریشدا ئاغۆس دوی بوترانتۆ، سه‌رباز له هێزی ئاسمانی ئیندۆنیسی ئاشكرایكردبو، شوێنی (10) پارچه‌ی جیا بوه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكهیهمان دۆزیوه‌ته‌وه كه ون ببو.
ئەوەشێ خستبوەڕو، له پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و فڕۆكه‌یه‌دا، (30) كه‌شتی و (21) فڕۆکەی وڵاتانی ئیندۆنیسیا و ئوستورالیا و مالیزیا و سهنغافۆرە و كۆریای باشور به‌شداربون.
دیارنەمانی ئەو فڕۆکەیە دوای ئەوە دێت لە (8)ی ئاداری رابردودا فڕۆكه‌یه‌كی مالیزی له‌جۆری بۆینگ (777) كه له وڵاته‌كه‌یه‌وه به‌ره‌و چین دەڕۆیشت، ئاسه‌واری دیارنه‌ما، تا ئێستاش چه‌ندین كه‌شتی ده‌ریایی و تیمی نێوده‌وڵه‌تی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، دوای دو هەفتەش لە دیارنەمانی، حکومەتی مالیزیا به فه‌رمی تێكشكانی فڕۆكه ونبوهكه و گیانله‌ده‌ستدانی سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی راگه‌یاند.
سبەی
