فڕۆکەیەکی ئیندۆنیسی بە (161) سەرنشینەوە ون دەبێت

 فڕۆکەیەکی ئیندۆنیسی بە (161) سەرنشینەوە ون دەبێت
ئەمڕۆ یەکشەممەکە فڕۆکەیەکی ئیندۆنیسی سەر بە کۆمپانیای ئاسیا ئەیر بە (161) سەرنشینەوە پەیوەندی لەگەڵ تاوەری چاودێری پچڕاوە کاتێک لە شاری سۆرابایای ئەو وڵاتەوە بەرەو سەنغافۆرە بەڕێکەوتبو.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، ئەو فڕۆکەیەک (161) سەرنشینی تێدابوە کە (16)یان منداڵن و لەگەڵ تاوەری چاودێریدا پەیوەندی نەماوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، فڕۆکەکە لە جۆری ئەیرباس-ەو لەدوری (350) کیلۆمەترەوە لە باشوری رۆژهەڵاتی ناوچەی گەشتەکەی نێوان جاکارتا و سەنغافورە پچڕاوە.
لەئێستاشدا هەڵمەتی گەڕان بەدوای ئەو فڕۆکەیەدا دەسیپێکردوە، کە ئاخۆ نازاندرێت ئەمیش چارەنوسی هاوشێوەی فڕۆکە مالیزییەکە دەبێت یاخود نا.







سبەی
Top