روسیا: چونه‌ناوه‌وه‌ی ئۆكرانیا بۆ نێو ناتۆ، مه‌ترسی بۆ خۆی و ئه‌وروپاش ده‌بێت
ئاژانسی ئینته‌رفاكسی روسیا له زاری سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا بڵاویكرده‌وه: هه‌وڵه‌كانی كێیڤ بۆ چونه نێو هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، مه‌ترسی بۆسه‌ر ئۆكرانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپاش ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتیشی: هه‌ندێك له وڵاتانی خۆرئاوا ده‌یانه‌وێت ته‌نگژه‌كان له ئۆكرانیا به‌رده‌وامبن و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانی نێوان ئۆكرانیا و روسیا په‌ره‌بستێنن.
لاڤرۆڤ، پشتیوانیكردنی وڵاتانی خۆرئاوای له هه‌وڵه‌كانی ئۆكرانیا بۆ چونه نێو هاوپه‌یمانی (ناتۆ) به گێچه‌ڵپێكردن و قوڵكردنه‌وه‌ی ته‌نگژه‌كانی نێوان مۆسكۆ و كێیڤ، له‌قه‌ڵه‌مدا.
nana
