ئه‌مریكا: داعش فڕۆكه‌ ئوردنیه‌كه‌ی‌ نه‌خستوه‌ته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا: داعش فڕۆكه‌ ئوردنیه‌كه‌ی‌ نه‌خستوه‌ته‌ خواره‌وه‌
سوپای‌ ئه‌مریكا به‌یاننامه‌یه‌كی‌ له‌باره‌ی‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌ ئوردنیه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا رایگه‌یاند: داعش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رۆڵی‌ له‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی‌ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌دا نه‌بوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مریكادا هاتوه‌: به‌ڵگه‌نامه‌كان ئاشكرایده‌كه‌ن كه‌ رێكخراوی‌ داعش هیچ رۆڵێكی‌ نه‌بووه‌ له‌ تێكشكاندنی‌ فڕۆكه‌كه‌كه‌دا.

سوپای‌ ئه‌مریكا له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی‌ پشتڕاستكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌وانه‌ ئوردنیه‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ ئه‌و رێكخراوه‌و ده‌ستگیر كراوه‌.

له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ بان كیمۆنی‌ سكرتێری‌ گشتی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوای‌ له‌ رێكخراوی‌ داعش كرد كه‌ به‌پێی‌ یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌وانه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌دا بكه‌ن.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ رێكخراوی‌ داعش بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ موشه‌كێكی‌ حه‌رارییه‌وه‌ فڕۆكه‌یه‌كی‌ جه‌نگیی ئوردنیان خستوه‌ته‌خواره‌وه‌و فڕۆكه‌وانه‌كه‌شیان ده‌ستگیر كردوه‌.










nana
Top