ژماره‌ى قوربانیانى ئێبولا بۆ زیاتر له‌ 7500 كه‌س به‌رزبۆوه‌

ژماره‌ى قوربانیانى ئێبولا بۆ زیاتر له‌ 7500 كه‌س به‌رزبۆوه‌
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌ راپۆرتێكدا بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌ هۆى ئالوده‌ بوونیان به‌ ڤایرۆسى ئیبۆلا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ بۆ زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زارو پێنجسه‌د كه‌س به‌رز بۆوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌ پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ به‌ده‌ستى هێناوه‌؛ له‌ وڵاتانى لیبریا و گینیا ژماره‌ى ئالوده‌بوون به‌ ڤایرۆسى ئیبۆلا رووى له‌ كه‌مى كردووه‌؛ به‌ڵام له‌سیرالئون ژماره‌ى ئالوده‌بوان به‌ ڤایرۆسى ئیبۆلا له‌ زیاد بووندایه‌. شایه‌نى باسه‌ هه‌رسێ وڵاتى لیبریا و گینیا و سیرالئون به‌ هۆى ڤایرۆسى ئیبۆلا ؛زیاترین قوربانى لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.
Top