ئەمریكا.. گەنجێكی دیكەی رەشپێست لەلایەن پۆلیسەوە كوژرا
بەگوێرەی سەرچاوەكان ئەو گەنجە رەشپێستە ناوی ئەنتۆنیۆ مارتینە و لەلایەن پۆلیسەوە بەشێوەیەكی هەڕەمەكی تەقەی لێكراوە.
دایكی ئەو گەنجە ئاماژەی بەوە كردووە، ئەنتۆنیۆی كوڕی لەوكاتەدا لەگەڵ كچە دۆستەكەی بووە كاتێك تەقەی لێكراوە.
ئەم رووداوە جارێكی دیكە بووە هۆی زیاتر فراوانبوونی خۆپیشاندانەكان و ئێستا لە ئەمریكا لە سێ شوێنی جیاواز لە نیویۆرك، فێرگسن و بێركلی خۆپیشاندان بەردەوامە.
كوژرانی ئەنتۆنیۆ دەبێتە سێیەمین رووداوی هاوشێوە لەماوەی پێنج مانگی رابردوو كە لە سێ رووداوی جیاوازدا سێ كەسی رەشپێست لەلایەن پۆلیسەوە كوژراون.
رووداو
