ئیسرائیل هەڕەشە لە غەزە دەکات

 ئیسرائیل هەڕەشە لە غەزە دەکات
دوای ئەوەی بزووتنەوەی حەماس لە شاری غەزە چەند مووشەکێکی ئاراسەتی خاکی ئیسرائیل کردن، حکومەتی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا و هەڕەشەی لە بزووتنەوەی حەماس کرد.

یوڤاڵ شتانزی، وەزیری هەواڵگری و کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل رایگەیاند،" هیچ ئارام ناگرین و هەر مووشەکێکمان ئاراستە بكرێت تۆڵەی خۆمان دەکەینەوە و بە رەقی و بە تووندی وەڵام دەدەینەوە". هاوكات لە ساری خان یونس دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە بیسترا، بەڵام حکومەتی ئیسرائیل باسی تەقینەوەکانی نەکرد.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە لە ئاستی نێودەوڵەتی فەڵەستینییەکان متمانەی زیاتر بەدەستدەهێنن و پەرلەمان و حكومەتی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە، دادگای یەكێتی ئەوروپاش بزووتنەوەی حەماسی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا، هەروەها لە ئەنجوومەنی ئاسایش کار بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە بڕیارێک دەکرێت کە ئیسرائیل ناچار بە کشانەوە بکرێت.






رووداو
Top