دانیمارك به ره‌سمی خاوه‌ندارێتی جه‌مسه‌ری باكووری راگه‌یاند
چه‌ند رۆژێك به‌ر له كۆتاییهاتنی ساڵی 2014، دانیمارك بوو به یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت كه به ره‌سمی خاوه‌ندارێتی جه‌مسه‌ری باكووری راگه‌یاند و به‌وشێوه‌ش دانیمارك كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 5.6 ملیۆن كه‌سه خۆی خسته سه‌ر رێگاری رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ روسیا و كه‌نه‌دا كه هه‌ردووكیان رایانگه‌یاندووه جه‌مسه‌ری باكوور له‌ناو سنووریاندایه.
روب هوبرت شاره‌زای جه‌مسه‌ری باكوور له زانكۆی كالگیری كه‌نه‌دا رایگه‌یاند خه‌رجكردنی سه‌دان ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه بۆ نه‌خشه‌ڕێژكردنی سنووری باكووریان گرنگی جه‌مسه‌ری باكوور ده‌رده‌خات.
رۆژنامه‌ی فایننشیال تایمز له زاری روب هوبرت بڵاویكرده‌وه كه "یارییه گه‌وره‌كه به‌ره‌و باكوور ده‌گوازرێته‌وه".
دانیمارك چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی پێشكه‌شی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد و رایگه‌یاند كه له دوای سنوری ئاوی هه‌رێمی ناوچه‌ی گرین‌لاند كه له چوارچێوه‌ی دانیمارك حوكمی زاتی هه‌یه، 900 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی جه‌مسه‌ری باكوور خاكی ئه‌وه.
به‌وشێوه‌یه‌ش دانیماك پێش كه‌نه‌دا كه‌وت كه ساڵی رابردوو رایگه‌یاندبوو كه نووسراوێك ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات و تیایدا باس له خاوه‌ندارێتی جه‌مسه‌ری باكوور ده‌كات، به‌ڵام پێویستی به كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه و زانیاری زیاتر هه‌یه.
ئه‌و وڵاتانه كێبڕكی له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند به سه‌رچاوه‌ی وه‌ك نه‌وت و غاز و كانزاكان ده‌كه‌ن كه تائێستا وه‌به‌رهێنانیان تیادا نه‌كراوه.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی حكومه‌تی ئه‌مریكا، جه‌مسه‌ری باكوور نزیكه‌ی سه‌دا 30ی غازی نه‌دۆزراوه‌ی جیهان و سه‌دا 13ی نه‌وتی جیهانی تێدایه و له 2007دا ژێر ده‌ریاییه‌ك ئاڵای روسیای له‌سه‌ر به‌فری جه‌مسه‌ری باكوور به‌رزكرده‌وه.
پێویسته هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له ماوه‌ی 10 ساڵ له په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به یاسای ده‌ریاكان، داواكاری بۆ خاوه‌ندارێتی هه‌ر زه‌وییه‌ك پێشكه‌ش بكات، پێشتر روسیا و نه‌رویج هه‌مان داواكارییان پێشكه‌ش كرد و كه‌نه‌داش رایگه‌یاند كه هه‌مان هه‌نگاو پیاده ده‌كات و تائێستاش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئیمزا نه‌كردووه.
دیپلۆماتكاره ئه‌وروپییه‌كان نیگه‌رانن له‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی جه‌مسه‌ری باكوور به گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی دوورگه‌ی كریمی ئۆكرانیا بۆسه‌ر روسیا و پلانه‌كانی مۆسكۆ به دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كه‌ی سه‌ربازی له جه‌مسه‌ری باكوور، ئاڵۆز بێت.
وه‌زیرێكی پێشووتری دانیمارك تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه پێشتر روسیا له مه‌سه‌له‌ی جه‌مسه‌ری باكوور هاوكار بووه، به‌ڵام له ئێستادا چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ئاڵۆز بێت.
مارتن لیدگارد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك ئاشكرایكرد كه وڵاته‌كه‌ی 55 ملیۆن دۆلاری بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی خاوه‌ندارێتی جه‌مسه‌ری باكوور خه‌رج كردووه و پێشبینیشی كرد به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان داوای وڵاته‌كه‌ی و داواكاری وڵاتانی تر رووبدات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك هیواشی خواست له ده‌یه‌كانی داهاتوودا هه‌ر كێشه و ئاڵۆزییه‌ك به ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێت و له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی فایننشیال تایمز وتی: "چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خاوه‌ندارێتی زه‌وییه‌كانی جه‌مسه‌ری باكوور ره‌نگه دوو بۆ سێ ده‌یه‌ی پێویست بێت".
داواكاری خاوه‌ندارێتی جه‌مسه‌ری باكوور یاده‌وه‌ری ئازاربه‌خشی له دانیمارك بیرخسته‌وه و ده‌نگۆكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا به‌هۆی سه‌رخۆشی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌وه كاتێك نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه كێشراوه‌ته‌وه، دانیمارك نه‌وتی ده‌ریاری باكووری بۆ نه‌رویج له‌ده‌ست داوه.
