پاكستان.. چەكدارانی تاڵیبان 130 قوتابی دەکوژن
راستەوخۆ پاش ئەوەی ئەم چەكدارانەی تاڵیبان رۆیشتە نێو خوێندنگاكە و نزیكەی 500 خوێندكار و مامۆستایان بە بارمتەگرتن، شەڕ و پێكدادان لەنێوان چەكدارەكان و هێزەكانی پۆلیسی ئەو وڵاتە روویدا. بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە تا ئێستا 130كەس كوژراون، كە تەنها یەكێكیان سەر بە هێزەكانی پۆلیسی ئەو وڵاتەیە و ئەوانی دیكە مامۆستا و خوێندكاری نێو ئەكادیمیاكەن ، هەروەها ژمارەیەكی دیكەش بریندارن.
پاش ئەم رووداوە محەممەد عومەر خۆراسانی ، گوتەبێژی چەكدارانی تاڵیبان بەرپرسیارێتی ئەم رووداوەی گرتووەتە ئەستۆ و رایگەیاند: "٦ كەس لە چەكدارەكانمان چوونە نێو قوتابخانەكەوە، بەڵام ئەوان دەستووریان پێدرابوو، كە ئازاری منداڵان نەدەن و تەنها سەربازەكان بكەنە ئامانج"، ئەمەش لە وەڵامی ئەو هێرشەدایە كە هێزەكانی پاكستان لە هەرێمی وەزیرستان كردیانەسەر كەمپێكی چەكدارانی تاڵیبان و ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارەكانیان كوشتن.
رووداو
