چەند ژنێک لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەڵمانیا خۆیان رووتکردەوە
ئەو ژنانە چەند دروشمێکیان لە دژی ئەو کارەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر جەستەی خۆیان نووسیبوو، کە دواتر بە هۆی دەستتێوەردانی پۆلیسی ئەڵمانیا کۆتاییهات.
رۆژی دووشەممە 27-10-2014، سێ ژنی فێمینیست، کە سەرپۆشی رەشیان لەسەرکردبوو و سینگی خۆیان روتکردبووەوە، وەک نمایشێک لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەڵمانیا، پەتیان خستبووە ملی خۆیان و دەیانویست نیشانی بدەن، کە چۆن ژنان لە ئێران لەسێدارەدەدرێن.
رێحانە جەباری کچێکی تەمەن 26 ساڵی ئێرانی بوو، کە دوای ئەوەی لە تەمەنی 19 ساڵی تۆمەتبارکرا بە کوشتنی کارمەندێکی پێشووی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بە ناوی مورتەزا سەربەندی، دەستگیر کرا و دوای 8 ساڵ زیندانیکردن، لە سێدارەدرا.
جەباری رایگەیاندبوو، کە مورتەزا سەربەندی ویسستویەتی دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەری و ئەویش بۆ پارێزگاریکردن لە خۆی، بە چەقۆ لێیداوە، بەڵام دادگا ئەو قسانەی قبووڵ نەکرد و بڕیاری لە سێدارەدانەکەی لە رۆژی شەممە 25-10-2014 لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج جێبەجێکرا.
رووداو
