قەتەر سەرکردەکانی ئیخوان لە وڵاتەکەی دەر دەکات

 قەتەر سەرکردەکانی ئیخوان لە وڵاتەکەی دەر دەکات
وڵاتی قەتەر لە ڕیی ئاگادارکردنەوەی چەند سەرکردەیەکی ئیخوانەوە، بڕیاری داوە، لە ماوەی تەنیا هەفتەیەکدا ئەو وڵاتە جێ بهێڵن.
چەند سەرچاوەیەکی نێو ئیخوان موسلمینی میسر ڕایگەیاندووە، وڵاتی قەتەر داوای لە عەوت لە سەرکردەکانی ئیخوان و کەسیاتیی نزیک لە ئەوانی کردووە، لە ماوەی هەفتەیەکدا وڵاتەکەیان جێ بهێڵن.

سەرچاوەکان کە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەیان کردووە و نەیانویستووە ناویان ببرێت، ڕوونیان کردووتەوە، ئەو کەسایەتیانەی کە قەتەر داوای کردوون ئەو وڵاتە جێ بهێڵن بریتین لە: (مەحموود حوسێن، حەمزە زەوبەع، عەمرو دەڕاج، ئەشرەف بەدرەددین، جەمال عەبدولستار و دوو بانگخوازی دیکەی ئیخوانەکان.

وەک ئەو سەرکردانەی ئیخوان گوتوویانە ئەم بڕیارەی قەتەر بۆ ئەوان کتوپڕ بووە و وەهایش چاوەڕوان دەکرێ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، وەها بڕیارێک بۆ جێهێشتنی قەتەر بۆ سەرکردەکانی دیکەی ئیخوان دەربچێ.
Top