دیالە.. پەنجا چەكداری داعش كوژران
كەناڵی عێراقییە بڵاوی كردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق ئەمڕۆ دادگەی شەرعیی داعشیان لە شارۆچكەی سەعدییە بۆردوومان كرد و لە ئاكامدا 50 چەكدار كوژراون، 17 ئۆتۆمبێل تێك شكێندراون و بە دەیان چەكداریش هەڵاتوون.
شارۆچكەی سەعدییە 60 كیلۆمەتر لە پارێزگای دیالەوە دوورە و لە ئێستادا لە دەست چەكدارانی داعشدایە.
