له غه‌ززه ژماره‌ى كوژراو و برینداران له زیادبووندایه
هاوكات به گوێره‌ى دوا ئاماره‌كان تا ئێستا به گشتی پێنجسه‌د و نۆ كه‌س كوژراون و سێ هه‌زار و سه‌د و په‌نجا كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له لایه‌كی دیكه ته‌رمى پێنج كه‌س، كه چواریان منداڵن، له‌و ماڵه‌دا دۆزرانه‌وه كه دوێنێ له خان یونس به‌ر بۆردومانی سوپای ئیسرائیل كه‌وتن. له به‌رامبه‌ردا چه‌كدارانی یه‌كینه‌كانی عزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش له رۆژهه‌ڵاتی غه‌زه به ئارپیچی هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سوپای ئیسرائیلی و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان تێك‌شكاند.
