300 هەزار پۆلیس ئاسایشی هەڵبژاردنەكانی ئێران دەپارێزن
لەمبارەیەوە ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویكردۆتەوە كە فەرماندەی گشتی پۆلیسی ئێران ئیسماعیل ئەحمەدی موقەدەم لە میانەی گوتارێكدا لە تاران باسی ئەوەی كردووە كە نەیارانی ئێران پلانیان بۆ ئەوە داناوە كە لە هەڵبژاردنەكانی ئەمساڵیشدا ئاڵۆزی و ناكوكی بخەنە نێو خەڵكی ئێرانەوە تا بەمجۆرە بگەنە ئارمانجەكانی خۆیان.
ناوبراو باسی ئەوەی كردووە كە ئەمساڵ هیچ جۆرە پلانێكی دژ بە كۆماری ئیسلامی ئێران شانسی سەركەوتنی نییە چوونكە بە پێچەوانەی ساڵانی رابردوو ئەم ساڵ لە سەرانسەری ئێران زیاتر لە 300 هەزار پۆلیس و هێزی ئەمنی لە یەك رۆژدا دەست بە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنەكان و باری ئەمنی دەكەن و دەرفەت بە هیچ جۆرە ئاژاوە گێڕی و نانەوەی ناكوكی نادەن.
