خاته‌می: ئێران له كه‌شێكی ئه‌منیی توند به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به گوێره‌ى سایتى فه‌رمى محه‌مه‌د خاته‌مى سه‌رۆكى پێشوى ئێران له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گروپى پیشه‌سازان رایگه‌یاندووه: له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر كه‌سێك بێت كه ئابورى ئێران سه‌ر له نوێ ببوژێنه‌وه بۆ خاڵى سفر ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوڕا بن نزیكه‌ى چوار ساڵ درێژه‌ى ده‌بێـت . هه‌روه‌ها ته‌ئكیدى كرده‌وه كه پێویسته په‌یوه‌ندیییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و ئه‌وروپ ئاسایی بكرێنه‌وه و پێویست نییه ئێران شه‌ڕ له‌دژی جیهان رابگه‌یه‌نێت؛ ئه‌مه‌ش پێویستیی به كه‌سێكی به‌توانا هه‌یه.
محه‌مه‌د خاته‌مى له درێژه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به له ده‌ستدانى باوه‌ڕى له نێوان گه‌ل و ده‌سه‌لات كرد و وتی پێویسته هه‌موو لایه‌ك به شێوه‌یه‌كی نیشتمانی ببیر بكه‌نه‌وه و لێكتێگه‌یشتن له نێوان لایه‌نه‌كان دروست بێت و هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ده‌ستخستنی ده‌سه‌لات نه‌بێت.
به پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ محه‌مه‌د خاته‌مى سه‌رۆكى پێشوى ئێران تا ئێستا خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ى بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئێرانى رانه‌گه‌یاندووه و به پێى وته‌ى خۆى له‌و باره‌یه‌وه بیر ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه تا موسه‌وى و كه‌روبى ده‌ست به‌سه‌ر بن بڕیار دان بۆ خۆكاندید كردنه‌وه یان خۆ كاندیدنه‌كردنه‌وه‌ی كارێكی ئاسان نابێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه محه‌مه‌د خامه‌نه‌ئى برای سه‌رۆكی شۆرشی ئیسلامی ئێران له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى فارس رایگه‌یاند: هاشم ره‌فسنجانى له نائارامیه‌كانى دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ساڵى رابردوو ده‌ستى هه‌بووه‌و هه‌روه‌ها له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریكاش كارى كردووه .
راشیگه‌یاندووه كه پلانى كاندیدكرنه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له ره‌فسنجانى و محه‌مه‌د خاته‌مى بۆ هه‌ڵبژاردن و سه‌رۆكایه‌تى وڵات پلانى نه‌یارانى ئێرانه و پێویسته به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان پێ نه‌درێت به‌شدارى له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن. جێى باسه پێشتریش وه‌زیرى هه‌واڵگرى ئێران رایگه‌یاندبوو كه پێویسته به هه‌مو شێوه‌یه‌ك رێگرى له‌و كه‌سانه بكرێت كه له خۆپیشاندانه‌كانى دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ساڵى رابردوو تێوه‌گلاون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ووڵاتدا نه‌كه‌ن .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه حوسێن شه‌ریعه‌تمه‌دار نوێنه‌رى ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌ئى له بابه‌تێكدا كه رۆژنامه‌ى كه‌یهان بڵاوكراوه‌ته‌وه محه‌مه‌د خاته‌میى به ووڵات فرۆش و ناپاكى كردن به ووڵات تۆمه‌تبار كرد و رایگه‌یاند كه نابێت محه‌مه‌د خاته‌مى بیر له‌وه بكاته‌وه جارێكی دیكه خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئێران كاندید بكاته‌وه به‌ڵكو پێویسته چاوه‌ڕوانى ئه‌وه بكات كه به تۆمه‌تى ناپاكى كردن له ووڵات دادگایى بكرێت .
جێى باسه له‌م دواییانه‌دا و له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه له واده‌ى تۆماركردنى ناوى كاندیده‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى ئێران مشت و مڕێكى زۆر گۆڕه‌پانى سیاسى ئێرانى گرتۆته‌وه .
