ئەردۆغان داوای پشتگیری بۆ قۆناغی چارەسەری لە جیهان دەكات
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەر توركی بڵاویكردەوە كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان لە كاتی بەشداریكردنی خۆی لە كۆنگرەی بەرەنگاربوونەوەی ساختەكاری لە بەرهەمەكاندا ئاماژەی بەوە كردووە كە توركیا سوورە لە سەر چارەسەركردنی پرسی كورد و بێدەنگ كردنی چەكەكان.
ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی گوتەكانی خۆیدا باسی ئەوەی كردووە كە ئەگەر توركیا بتوانێت پرسی كورد چارەسەر بكات، ئەوا زۆر بە ئاسانی دەتوانێت لە دژی بازرگانەكانی ماددەهۆشبەرەكان و ساختەكارەكانی بەرهەمە جۆرا و جۆرەكانیش شەڕ بكات، بەڵام بۆ ئەوەی كە توركیا بتوانێت بە ئاسانی پرسی كورد چارەسەر بكات پێویستە جیهان هاوكاری توركیا و پشتگیری لە قۆناغی چارەسەری و پرۆسەی ئاشتەوایی توركیا بكات.
