ئەمینیستی ئینتەرناسیۆناڵ: ئێران و عێراق، پاش چین زۆرترین سزای لەداردانیان پێڕۆ كردووە
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نەیتوانیوە لە ئەنجامدانی سزای لەداردان لە هەریەك لە میسر و سووریا دڵنیا ببێتەوە، بەڵام ڕایدەگەیەنێت كە ئەو ژمارەیە هەمان ئەو ڕێژەیەی لەداردانەیە كە ڕێكخراوەكە لە 2011ـدا لە هەشت وڵات تۆماری كردووە. ئەو 557 كەسەیش كە لەدار دراون لە ئێران، عێراق، دەستەڵاتی فەلەستین، سعوودیە، یەمەن، ئیماراتی عەرەبی بوون.
لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا كە ئەمڕۆ بڵاو بووەتەوە، ڕێكخراوەكە دەڵێت، زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە ئەو كارە دەكەن و بەردەوامیی ئەو لەداردانانەی ئێران، سعوودیە و یەمەن و بەرزبوونەوەی مەترسیداری ژمارەی لەداردان لە عێراق، وێنەیەكی دڵتەزێن دروست دەكەن.
ئێران پاش چین، پلەی دووەمی لە سزای لەداردان بۆ هەر ساڵێك پێ بڕاوە كە ڕێكخراوەكە بە زیاتر لە 314 كەس لە 2012ـدا ڕیزی كردووە و زۆربەی سزاكانیش بە هۆی تاوانی مادەە هۆشبەرەكانەوە بووە، هاوكات لەداردانی سیاسییشی بەسەر كەسایەتیی كەمینەكان و ئۆپۆزسیۆنی حكوومەتەكەیدا سەپاندووە.
عێراقیش بە پلەی سێیەم دێت لەسەر ئاستی جیهان، بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەداردان لە 2012ـدا كە گەییشتووەتە 129 حاڵەت، ئەمە لە كاتێكدایە كە لە 2011ـدا 68 حاڵەتی لەداردانی جێبەجێ كردووە. بەمەیش عێراق لە 2005ـەوە بەرزترین ڕێژەی لەداردانی تۆمار كردووە.
ڕپۆرتەكەی ڕێكخراوەكە دەریخستووە كە بە ئێران، عێراق، سعوودیە و یەمەن سەدا 99ـی حاڵەتی لەداردان لە ناوچەكە پێك دەهێنن.
