ئه‌مه‌ریكا، چه‌كی لێزه‌ر ده‌هێنێته كه‌نداو
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م چه‌كه لێزه‌رییه توانای له‌كار خستنی ئامێره كاره‌بایی و هه‌واڵگرییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و بۆ یه‌كه‌م جار، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌كار ده‌هێنرێت.
چه‌كه لێزه‌رییه‌كه بڕیاره له سه‌ر كه‌شتیی جه‌نگیی ی‌و ئێس ئێس پۆنس دابنرێت و ساڵی داهاتوو له چوارچێوه‌ی یه‌كه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكادا بگاته كه‌نداو.
هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، ئه‌م چه‌كه نوێیه به تیشكی لێزه‌ر نه‌ك هه‌ر سیسته‌مه ئه‌لكترۆنییه‌كان له‌كار ده‌خات، به‌ڵكوو ده‌توانێت زیانی مادی به ئامێره سه‌ربازییه‌كانیش بگه‌یه‌نێت.
