11 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ رایانگه‌یاند وڵاتى دوبه‌ى هه‌ڵسا به‌دروست كردنى یه‌كه‌مین باڵه‌خانه‌ى تایبه‌ت به‌فڕۆكه‌ى ئێرباس ئه‌ى 380 كه یه‌كێكه له‌فرۆكه هه‌ره گه‌وره‌كان و پێك دێت له‌دوو نهۆم. هاوكات حكومه‌تى دوبه‌ى ته‌واو بوونى پرۆژه‌كه‌ى به‌سه‌ركه‌وتوویى راگه‌یاند كه له نێو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دووبه‌ى دروست كراوه. له‌مباره‌یه‌وه تیم كلارك سه‌رۆكى كۆمپانیاى ئاسمانى ئیمارات رایگه‌یاند دروستكردنى ئه‌م جۆره باڵه‌خانه‌یه كه بۆنیشتنه‌وه‌ى فڕۆكه‌ى ئێرباسى دوونهۆمییه ئامانجمان لێى به‌رزكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى گه‌شتیارانه له 60 ملیۆن گه‌شتیاره‌وه بۆ 75 ملیۆن له‌ساڵێكدا و باڵه‌خانه نوێیه‌كه‌ش 20 ده‌رگاى هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن ودابه‌زینى گه‌شتیاران و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا دوو هۆڵى تایبه‌ت به‌پیاوانى كار وگه‌شتیاره تایبه‌تیه‌كان دروست كراوه و له 29 هه‌زار مه‌ترى چوارگۆشه‌دا ئه‌م باڵه‌خانه‌یه بنیات نراوه.كلارك رونیشى كرده‌وه ژماره‌ى گه‌شتیارانى ئه‌و وڵاته له‌ساڵى 2018 دا ده‌گاته 90 ملیۆن گه‌شتیار له‌سالێكدا