یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كراوه
(عه‌باس به‌یاتی) له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (فورات نیوز) جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێگه‌یه‌كه‌ی یاسایی كراوه، هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك ناتوانێت تانه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه تۆماربكات، چونكه دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماركراوه، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه واژۆی له‌سه‌ربكرێت‌و له‌ڕۆژنامه‌ی (وه‌قائع)ی ڕه‌سمیدا بڵاوبكرێته‌وه.
