بكوژى ئه‌نوه‌ر سادات ئازاد ده‌كرێن
حكومه‌تى میسر بكوژى سه‌رۆكى پێشوترى وڵاته‌كه‌ى دواى 30 ساڵ له زیندانى ئازاد كرد، و ناوبراویش ئاشكرایی كرد كه په‌شیمان نییه له كاره‌كه‌ى.
\"عه‌بود زومه‌ر\"" ئه‌فسه‌رى پێشوى سوپاى میسر و ئه‌ندامى بزوتنه‌وه‌ى جیهادى ئیسلامى میسر، كه تۆمه‌تباركرا به كوشتنى \""ئه‌نوه‌ر سادات\""ـى سه‌رۆكى پێشوترى میسر دواى 30 ساڵ له زیندانى ئازاد كرا.
له‌یه‌كه‌م لێدوانی‌دا، زومه‌ر رِایگه‌یاند:
هه‌رگیز په‌شیمان نیم له كوشتنى ئه‌نوه‌ر ساداتء، ئێستاش هیچ هه‌ست به په‌شیمانى ناكه‌م له ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره.
له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا بكوژى سه‌رۆكى پێشوترى میسر ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ئه‌و كاره‌ى به فتواى یه‌كێك له‌زاناكانى میسر ئه‌نجامداوه، و گوتیشی:
له‌زیندانیدا به‌چه‌ندین شێوه سزادراوین، و \""حوسنى موباره‌ك\""ـى سه‌رۆكى پێشوى میسر كه‌سێكى زۆر دڵ رِه‌ق و بێ به‌زه‌ییه.
ده‌رباره‌ى حكومه‌تى ئێستاى میسر كه دواى خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كانى ئه‌و وڵاته و له‌كارلادانى حوسنى موباره‌ك له پۆستى سه‌رۆكایه‌تى میسر، پێكهاتوه، عه‌بود زومه‌ر گوتیشی:
حكومه‌تى ئێستاى میسر حكومه‌تێكه هه‌وڵى بنبرِكردنى گه‌نده‌ڵى و ئه‌نجامدانى چاكسازى ده‌دات.
له‌كۆتاییدا بكوژه‌كه‌ى ئه‌نوه‌ر سادات رِه‌تى كرده‌وه له‌و كاره‌ى دوباره بكاته‌وه به‌هۆى جیاوازى كات و سه‌رده‌مه‌كان.
شایانى باسه ئه‌نوه‌ر سادات له‌ساڵى 1970 بۆته سه‌رۆكى میسر و سێهه‌م سه‌رۆكى كۆمارى میسر بوه، و له‌ساڵى 1980 له‌میانه‌ى مانۆرێكى سه‌ربازیدا ده‌كوژرێت، و دواى ئه‌ویش حوسنى موباره‌ك سه‌رۆكایه‌تى میسر ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
سه‌رچاوه/ ئاكانیو ، ویكیپیدیا"
