رەفسنجانی له پۆسته‌كه‌ى دورخرایه‌وه
سه‌رۆكى پێشوى ئێران له پۆستى ئه‌نجومه‌نى پسپۆرانى ئێرانى له‌ده‌ستدا دواى ئه‌وه‌ى نه‌یتوانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
ئاژانسى هه‌واڵى ئێرانى بڵاوى كرده‌وه: \"ئه‌كبه‌ر هاشمى رِه‌فسنجانى\"" پۆستى ئه‌نجومه‌نى پسپۆرانى ئێرانى له‌ده‌ستدا دواى ئه‌وه‌ى نه‌یتوانى له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، و له‌به‌رامبه‌ردا \""محمد رِه‌زا مه‌هده‌وى كانى\"" بوه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پسپۆرانى ئێران.
هۆكارى شكستى هاشمى ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ به‌ژدارى پێكردنى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌نه‌یارانى ناوبراو له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.
هاشمى به‌یه‌كێك له نه‌یاره‌كانى سه‌رۆكى ئێستاى ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد هه‌ژمارده‌كرێت و داواى ئه‌نجامدانى چاكسازى ده‌كات له وڵات‌دا.
چاودێرانى سیاسی دورخستنه‌وه‌ى هاشمى له پۆسته‌كه‌ى به‌هه‌وڵێك داده‌نێت بۆ دورخستنه‌وه‌ى داواكارانى چاكسازى له پۆسته گرنگه‌كان و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته.
پێشتریش هاشمى له گوتاربێژى نوێژى هه‌ینى دورخرابویه‌وه به‌هۆى رِه‌خنه‌گرتنى له سه‌ركه‌وت كردنى خۆپیشانده‌رانى ساڵى 2009 له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئێرانه‌وه.
سه‌رچاوه/ئه‌لعه‌ره‌بیه"
