ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاوبەشە ئابوورییەکانی ئێران
بەرپرسێکی باڵای خەزێنەی ئەمەریکا، لە سەفەرێکیدا بۆ زیاتر لە ٥٠ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا، هۆشداری دایە هاوبەشە ئابوورییەکانی ئێران کە بەردەوامبوون لە بازرگانی لەگەڵ تاران ڕەنگە ببێتە هۆی ڕەتکردنەوەی دەستڕاگەیشتن بە بازاڕەکانی ئەمریکا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لەم سەردانانەدا، بە وڵاتانێک کە بازرگانی لەگەڵ ئێران دەکەن، پێیان وتراوە کە دەبێ لە نێوان درێژەدان بە پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئێران و بازرگانیکردن لەگەڵ ئەمریکادا یەکێکیان هەڵبژێرن. بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکەش لە دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا سنووردارکردنیان بۆ هاوکاری لەگەڵ هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران سەپاندووە.
لە نێو ئەوانەشدا عێراقیش هەیە کە بەگوێرەی زانیارییەکان گەشتە ئاسمانییەکانی ئێرانی بۆ وڵات و هاتنەوەیان ڕاگرتووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
