11ی ئازاری 1970 و ڕیفراندۆمی 2017
دوو وەرچەرخانی گەورە و مێژوویی بوون لە خەباتی سیاسی و رزگاریخوازی گەلی کورددا ، کە هەردووکیان پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان بە ماڵباتی بارزانی و ستراتیژی سیاسەتی دروست و بەهێزی حەکیمانەی سەرکردایەتی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە .
ڕێککەوتنامەی 11ی ئازاری 1970 بەسەرکردایەتی و خاوەندارێتی جەنڕاڵ مەلا مستەفا بارزانی و دانوستان لەگەڵ حکومەتی ئەوکاتی بەغدا واژۆ کرا بۆ ئەوکات
گرنگ بوو لە مێژوو دۆزی ڕەوا بۆ سەربەستی نەتەوەی کورد یەکەم بەڵگەنامەی فەرمی بوو کە تێیدا حکومەتی ناوەندیی عێراق بە فەرمی دان بە مافی ئۆتۆنۆمی و خودموختاری و ناسنامەی نەتەوەیی گەلی کورددا بنێت .
ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە داننان بە زمانی کوردی وەک زمانی فەرمی بەشداریی کورد لە حکومەتی ئەوکاتی عێراق و دەستنیشانکردنی ناوچەی ئۆتۆنۆمی بۆ کورد ، بڕیار بوو کە سەرژمێری کەرکووکیش بگرێتەوە ،بەڵام دواتر حزبی بەعس پاشگەز بووەوە لە ڕێککەوتنەکە ..
ڕیفراندۆمی 2017 سەربەخۆیی و
تێکست و خاوەندارێتی بە پێشەوایەتی و بە بڕیارو ڕابەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی لە 25ی سێبتەمبەری 2017 ئەنجام درا
ئامانج وەرگرتنی ڕای ڕاستەوخۆی جەماوەری باشووری کوردستان بوو بۆ جیابوونەوە لە عێراق و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ
بە بەشداری خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆسەی دەنگدانەوە نزیکەی %93ی بەشداربووان دەنگیان بە بەڵێ دا ، بەڵام لەڕووی جیۆپۆلیتیکییەوە ڕووبەڕووی دژایەتیی ناڕەوا و توندی بەغدا و وڵاتانی دراوسێ ( تورکیا ٫ ئێران ) و نێودەوڵەتی بووەوە ، کە دواتر ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017ی لێکەوتەوە ، خیانەتی ناوخۆیی بوە هۆی لە دەستدانی بەشێک لە خاکی ناوچە ئازادەکانی کوردستان کەوتنەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عـێراق ،
بەڵام ئەنجام و بەشداری سەرکەوتوو بوو ، بەڕێژەی ٪93 وەک ڕەمزی ئیرادەی نەتەوەیی وەک بەڵگەنامەیەکی مێژوویی دەمێنێتەوە کە ئیرادە و ویستی زۆرینەی خەڵکی کوردستانی بۆ سەربەخۆیی نیشاندا و تۆمار کرا ...

ئازاد حەمەئەمین کریم