هایدرۆجینی سرووشتی

هایدرۆجینی سرووشتی

ئەو زەوییەی لەسەری دەژین نهێنییەك دەشارێتەوە كە دەكرێت داهاتووی ووزە بۆ هەمیشە بگۆڕێت، لێكۆڵینەوە نوێیەكانی دەزگای توێژینەوەی جیۆلۆجی ئەمەریكی (USGS) ئاشكرایان كردووە: كۆگا‌یەكی زەبەلاح بە تریلیۆنان تۆن لە هایدڕۆجینی سروشتی (كە بە هیدڕۆجینی سپی ناسراوە) لە قوڵایی توێكڵی زەویدا هەیە. وزەیەكی تەواو پاك: كاتێك هایدڕۆجین دەسوتێندرێت بۆ بەدەستهێنانی وزە، هیچ دەردراوێكی كاربۆنیی لێ ناكەوێتەوە، بەڵكو تەنیا هەڵمی ئاو دروست دەكات. كۆگایەك كە بە شێوەی خۆكار نوێ دەبێتەوە: ئەم هایدڕۆجینە بەردەوام لە ژێر زەویدا دروست دەبێت لە ئەنجامی كارلێكی كیمیایی نێوان ئاوی ژێر زەوی و كانزاكانی دەوڵەمەند بە ئاسن، ئەمەش دەكاتە سەرچاوەیەكی نزیكە هەمیشەیی. بڕێكی كەم بۆ چەندین سەدە بەش دەكات: زانایان پێیان وایە دەرهێنانی تەنیا 2%ی ئەم كۆگا زەبەلاحە بەسە بۆ دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانی گۆی زەوی لە وزە بۆ چەندین سەدەی داهاتوو، زۆربەی ئەم هایدڕۆجینە لە قوڵاییەكی زۆر قووڵ یان لە ژێر بنی زەریاكاندان، كە ئەمەش ئاستەنگێكی گەورەی تەكنیكی و ئابوورییە بۆ دەرهێنانی، بەڵام پێشبڕكێی زانستی و تەكنەلۆژیی پێشوەختە دەستی پێكردووە بۆ سوودوەرگرتن لەم سامانە شاراوەیە.

Top