كەونە دەرگا

كەونە دەرگا

ئەم دەرگایە كە لە داربەڕوو دروست كراوە و لە كەنیسەی "وێستمینستەرە"، كۆنترین دەرگایە و تەنیا دەرگایەكی ئاساییە نییە، بەڵكو مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی "ئەنگلۆ-ساكسۆنی" لە بەریتانیا. دەرگاكە زیاتر لە 950 ساڵە وەستاوە و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاشا ئێدوارد دانپێدانەر (The Confessor) كە یەكێك بوو لە دوا پاشاكانی سەردەمی ئەنگلۆ-ساكسۆن، دەرگاكە لە داری بەڕووی ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرا دروست كراوە، بەرزییەكەی 6.5 پێ و پانییەكەی 4 پێیە، قسە و باس هەبوو لەسەر بوونی شوێنەواری پێستی مرۆڤ لەسەر دەرگاكە، بەڵام سەلمێندرا كە پێستی مانگایە. دەرگاكە دەكرێتەوە بۆ ژوورێكی هەشت گۆشە كە لە سەدەی سێزدەهەمدا قەشەكان هەموو ڕۆژێك بۆ نوێژكردن تێیدا كۆ دەبوونەوە، ئەمڕۆش وەك شوێنێك بۆ پاشەكەوتكردنی بەڵگەنامە ئایینییە گرنگەكان بەكار دێت.

Top