جوانترین ژیان و مردنی دوو هاوسەر
September 16, 2026
رەنگا و ڕەنگ
دوو هاوسەر لە وڵاتی ئوستڕاڵیا بە «ناوی نورما و فرانسیس» كە ژیانی هاوسەرگیرییان نزیكەی ٧٠ ساڵی خایاند. نورما لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و تەنیا پاش نزیكەی ١٥ كاتژمێر هاوسەرەكەی فرانسیسیش لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. چیرۆكەكەیان بووە بە نموونەیەكی كاریگەر لەسەر ئەوەی هەندێك جار بە «دیاردەی دڵشكاو» ناسراوە؛ بە جۆرێك كە توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە لەدەستدانی هاوبەشی ژیان دەبێتە هۆی گوشارێكی دەروونی و جەستەیی توند لە لای كەسانی تەمەن مەزن، و پەیوەندیی هەیە بە بەرزبوونەوەی مەترسیی مردن لەو ماوەیەی كە دوای مردنی هاوسەرەكە دێت، بەڵام ناكرێ بە تەواوی پشتڕاست بكرێتەوە كە خەمۆكی و خەمگینی تەنیا هۆكاری پزیشكی ڕاستەوخۆی مردنی پیاوەكە بووبێت!
