بەرژەوەندی نەتەوەیی نیشتیمانی
هەمو ئەو ململانێ و بەریەککەوتنانەی لە ئارادان لە چەندین شوێنی جیهاندا بەشێوازی جیاواز ، لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندییەکاندایە ، پێش هەمو شتێکیش ، ( بەرژەوەندی نەتەوەیی نیشتیمانی) و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و داهاتوی گەلان دایە ، چۆنکە گەلانی ئازادیخواز لەو ڕاستییە تێگەیشتون ، بە بێ ( هەبونی پێگەی یاسایی و سیاسی شایەستە ) ناتوانن بەشداربن لە ڕەوڕەوەی مێژوو و پێشکەوتنەکانی ژیاندا ، بەڵکو بە پێچەاوانەوە پاشکۆی گەلانی دیکە و بەکارهێنەر دەبن ، بەداخەوە سەرەڕای ڕوشنی ئەم بابەتە هەستیارە ، هێشتا لە نێو بزاوتی سیاسی کوردستاندا، دەنگی نەشاز و خۆڕادەستکەر هەیە بە درۆشمی خەیاڵی ( برایەتی گەلان و خۆ تواندنەوە) ، لە قوناغێکدا بەزەبرو ، لە ئێستاشدا چەواشەکارانە هانی یاخیبونی ( نەتەوەیی ) دەدەن و مافی چارەی خۆنوسین بۆ گەلەکەمان بە نارەوا دەزانن , بەشێکی دیکەش لە لادەران ( عەریزە بەدەستن ، لە بەردەرگای دادگاکانی بەغدا ) دا ، لە پێناوی خواستێکی نەگریس ( هەڵوەشاندنەوەی حکۆمەت و پارلەمانی کوردستان) ، بەم هەڵوێستەیان پێداگیری لەسەرخستنی تێزو خواستی دەسەڵاتی گەلانی سەردەستە دەکەن . بێگومان ئەم ئاڕاستە لادەرییە ، پاڵپشتیکراوە لە لایەن وڵاتانی دابەشکەری کوردستان.

عارف روشدی*