سەرۆک وەزیرانێکی بەهێز و گەشەو ئاوەدانی بەردەوام ...
پارتی وەک هێزی یەکەم و براوەی هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی کوردستان هەوڵی زۆریدا لە ماوەی یاسایدا حکومەتی هەرێم چێبێت ، کاری جدی کردووە و دەرگای کراوە بووە بەڕوی لایەنە سیاسیەکاندا بۆ گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەت ، ئاستەنگ و گرفتی زۆر دروست کران و هەبوون بۆ شکست هێنان ، بەردەوام بوون و ئیرادەی بەهێز بەربەستەکانی شکاند ، پارتی لەمێژودا بە بڵندی و ئاستی بەرزەوە حکومڕانی گرتۆتە دەست ، ئێستاش بەشداری بە لایەنەکانی تر دەکات کابینەی هاوبەشی نوێ پێکدەهێنێت ، بەپێی شایستەی خۆیان بەشدارییان پێدەکات ، له گفتوگۆی دروست کردنی حکومەت پارتی لە پێناو سەقامگیری و پێکەوەژیانی ئاشتیانە پەیوەندییەکی باش لە کابینەکانی پێشوو لە پێناو ڕێککەوتن و سازان دەسبەردار و سازشی زۆری کردووە لە مافی خۆی و ئیستحقاقی هەڵبژاردن لەبەر بەرژەوەندی گشتی و جێگیر بوونی ئارامی و ئاوەدانی بۆ ئەوەی زوتر حکومەت پێک بێت وخزمەت دەست پێبکات بۆ باشترکردنی بنەماکانی ژیان و بەسیستەم کردن و درێژەدان بە پڕۆژە ستراتیژی و دورمەودا و خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ هاوڵاتیان و بەردەوام بون لەو پڕۆژانەی دەستی پێکردووە و کاریان تێدا دەکرێت و ئەوکارانەی دەیەوێت بیکات ، بەردەوام بێت لە دابینکردنی کارەبای بەردەوام ، ئاوی خاوێن ، باشکردنی کەرتی تەندروستی و پەروەردە ، نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئابووری دادپەروەری کۆمەڵایەتی و خەباتکردن بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و دەرچووانی زانکۆ ، پشتگیری کەرتی تایبەت و کەمکردنەوەی جیاوازییە کۆمەڵایەتییەکان ، شەفافیەت و دژایەتی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی ، ڕوونبوونەوە لە داهات و خەرجییەکان و لێپرسینەوە لەوانەی یاسا پێشێل دەکەن و یاسا شکێنن ، پاراستنی ماف و ئازادیەکان مافی سەندیکا و ڕۆژنامەنوسان ، بەرگری لە ئازادیی دەربڕین و بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و کار ئاسانی بۆ ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان . وەفادارین و بەردەوامین مێژوو شاهیدیمان بۆ دەدات ، متمانەتان بەپارتی داوە پارتی گەرەنتی دەدات داکۆکیکاری مافەکانی خەڵکی کوردستان بێت ، پەرلەمانتاران و بەرپرسانی هەمیشە خزمەتکاری خەڵکی کوردستان و جەماوەرن بەردەوام لە گوێگرتن و چارەسەرکردنی گرفت و داواکارییەکاندا دەبن ، نەک تەنها لە کاتی هەڵبژاردندا ، متمانەی دەنگدەران بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و پارتی هەوڵ دەدات و جدیە بە کردار لە سەر دەستی سەرۆک وەزیرانێکی بەتوانا و شایستە جەنابی کاک ( مسرور بارزانی ) هەموو کارێکی بڕیار لێدراو بە ئەنجام بگەیەنێت ، نەک بە قسە بە کردار وەڵامی ئەو متمانەیە دەداتەوە کەبە پارتی دراوە هەموو بەڵێن و دروشمەکان دەکاتە کردار و بە بەرپرسیارێتیەوە جێبەجێیان دەکات .

ئازاد حەمەئەمین کریم