رۆڵى كورد له مێژوودا و چه‌واشه‌كارى
به درێژایى مێژوو نه‌یارانى كورد هه‌وڵیانداوه كه له شكۆى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه كه‌م بكه‌نه‌وه و واپێشانى بده‌ن كه كورد هیچ رابردوویه‌كى پرشنگدارى نه‌بووه و به‌مه‌ش ویستویانه مۆمى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى و شانازیكردن به خۆ له ناخ و ده‌روونى تاكى كورد بكۆژێننه‌وه. له‌م پێناوه‌شدا و له ماوه‌ى هزار ساڵى رابردوویه‌وه له هیچ شتێك سلیان نه‌كردووه و له ناو و ناتۆره‌ى جیاوازه‌وه بگره تاوه‌كو له‌نێوبردنى فیزیكى درێغیان نه‌كردووه. لاپه‌ڕه‌كانى مێژوو پڕن له‌و تراژێدییه نامه‌ردانه‌ى كه به‌رامبه‌ر به‌م گه‌له سته‌ملێكراوه، ئه‌نجامدراون، به جۆرێك كه گێڕانه‌وه و باسكردنیان سه‌دان په‌رتووك له خۆ ده‌گرێ.
به‌ڵام ئیتر سه‌رده‌مى چه‌واشه‌كارى به‌سه‌رچووه. قۆناغى پێشكه‌وتنى ته‌كنۆلۆژیا كۆتایى به‌م سه‌رده‌مه نگریسه هێناوه. كورد میلله‌تێكى ئازا و چاونه‌ترس و خۆڕاگره كه توانیویه‌تى وێڕاى ئه‌و هه‌موو زه‌بر و زه‌نگ و زۆردارییه، هێشتان خۆى له‌سه‌ر پێ بگرێ و خه‌ونى هزاران ساڵه‌ى دوژمنانى له گۆڕ بنێ. چونكه وه‌ك هۆنه‌رمه‌ندى مه‌زنى كوردستان، یه‌ڵماز گۆناى، گۆته‌نى: كوردبوون زه‌حمه‌ته و ته‌نها كورده ده‌توانێ به‌رگه‌ى بگرێ.
ئیتر كاتى ئه‌وه هاتووه تاكى كورد شانازى به خۆى و رابردووى خۆى، چ له سه‌رده‌مى په‌رته‌وازه‌یى كه كورد خاوه‌ن چه‌ندین ده‌وڵه‌تى وه‌ك گۆتى، میتانى، ئۆرارتۆ و ... هتد، بوو و چ له كاتى ئیمپراتۆریه‌ته یه‌كه‌مینه‌كه‌ى خۆى، واته میدییه‌كان، و چى ئه‌و مێژوویه‌ى كه دواتر هه‌یبووه و ته‌نانه‌ت نه‌یارانیشمان ناتوانن نكۆڵى لێبكه‌ن.
چونكه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه كورده‌كانى میدى شاهى شاهان نه‌بوون و ببوون به به‌شێك له ئیمپراتۆریه‌تى فارسه‌كان، به‌ڵام هێشتان ده‌سه‌ڵاتى ئایینى به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه بوو كه به (مۆغ) ده‌ناسران، ئه‌وه واتاى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه كورده‌كان رۆڵیان هه‌بوو له سیسته‌مى ده‌سه‌ڵاتداریى فارسه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته مه‌زنه. ته‌نانه‌ت له به‌شێكى وه‌ك ئاتۆرپاتگان (ئازه‌ربایجانى ئێستا) و له سه‌رده‌مى داگیركردنى هه‌موو ناوچه‌كه له لایه‌ن سوپاى ئه‌سكه‌نده‌ر، كورده‌كان ده‌سه‌ڵاتێكى سه‌ربه‌خۆیان هه‌بوو، له كاتێكدا كه فارسه‌كان ته‌فر و توناو ببوون و هیچ ئیمپراتۆریه‌ێكیان نه‌مابوو. و وه‌ك مێژوو ئاماژه‌ى پێده‌دات میدییه‌كان و كورده‌كان كاریگه‌ریان به‌سه‌ر زۆر لایه‌نى ئیمپراتۆریه‌تى فارسه‌كان و به‌تایبه‌ت شارستانیه‌ته‌كه‌یان و زمانه‌كه‌یان هه‌بووه.
ئه‌وه‌تا عه‌بدۆلعه‌زیم ره‌زائى له په‌رتووكى خۆى " مێژووى ده‌ه هزار ساڵه‌ى ئێران" به‌رگى دووه‌م لاپه‌ڕه 216 نموونه‌یه‌ك ده‌هێنێ و ده‌گێڕێته‌وه كه گۆایه له‌سه‌رده‌مى عه‌بدولمه‌لیك خه‌لیفه‌ى ئه‌مه‌وى، رۆژێكیان خۆى و كۆمه‌ڵێك له گه‌وره به‌رپرسانى خۆى به‌مه‌به‌ستى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى دۆخى په‌روه‌رده‌یى ناوچه‌كانى ژێرده‌ستى خۆیان، سه‌ر له مزگه‌وته‌كانى دیمه‌شقى پایته‌ختى خه‌لافه‌تى ئه‌مه‌وییه‌كان ده‌ده‌ن، -كه ئه‌و كات وه‌ك زانكۆكانى ئێستا بوون. دیاره خه‌لیفه ویستوویه‌تى ناسنامه‌ى ئه‌و مامۆستایانه بزانێ كه له‌و حۆجرانه‌دا وانه ده‌ڵێنه‌وه. پێى راده‌گه‌یه‌نێن كه ئه‌وان ئێرانین( لێره‌دا نووسه‌ر له ده‌مى نه‌هاتووه بڵێ كه ئه‌و مامۆستایانه كورد بوونه و به چه‌واشه‌كارییه‌وه وشه‌ى ئێرانى به‌كارهێناوه، و ئه‌مه له كاتێكدایه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها كورده‌كان له‌و ناوچانه بوونیان هه‌بووه و وه‌ك ئه‌وه نیه كه نووسه‌ر ویستبێت وا پێشان بدات كه ئه‌و مامۆستایانه فارس بوونه). خه‌لیفه سه‌رى سوڕده‌مێنێ و له لایه‌كیتره‌وه تووڕه ده‌بێ و ده‌ڵێ: ئه‌وانه هزار ساڵ ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئێمه‌وه هه‌بوو و حۆكمى ئێمه‌یان ده‌كرد و جارێكیشیان پێویستیان به ئێمه نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ئێمه چه‌ند رۆژێكه حۆكمى ئه‌وان ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت بۆ فێركردنى زمانه‌كه‌ى خۆشمان پێویستمان به‌وانه‌وه بووه!
ئه‌مه له لایه‌ك داننانه به ده‌سه‌ڵاتى كه‌سانى نه‌عه‌رب و به‌تایبه‌ت كورده‌كان بۆ ماوه‌ى هزاران ساڵ، و له لایه‌كیتریشه‌وه ئه‌و رق و كینه‌یه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه ئه‌مه‌وییه‌كان به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانى كه هاتبوونه نێو ریزه‌كانى ئیسلام، هه‌یانبوو و هه‌ر كه‌س به ئه‌ندازه‌ى ده‌رزییه‌ك شاره‌زاى مێژوو بێ ئه‌و رق و كینه‌یه له نێو لاپه‌ڕه‌كانى مێژوودا تێبینى ده‌كات و ده‌بینێ و ده‌خوێنێ.
و نموونه‌یه‌كى دیكه‌ى هاوشێوه، گه‌وره زاناى عه‌ره‌بى عێراقى، عه‌لى وه‌ردى، یه كه له په‌رتووكه‌كانى خۆیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به سه‌دان زانا هه‌ن كه به ناوه‌كانى وه‌ك ( اڵامدى، السنجاری، الهكاری، الجزیری، الشاره‌زووری، الأربیلی، اڵازربایجانی، البدلیسی، العمادی، الماردینی، الدیاربكری، السهروردی، و ... هتد) ناسراون و وه‌ك زێڕى دره‌وشاوه له لاپه‌ڕه‌كانى مێژوودا ناویان ده‌بینرێت و ئه‌مانه زۆرینه‌ى ره‌هایان كورد بوونه‌و به زمانه‌كانى دیكه‌ى باوى سه‌رده‌مى خۆیان به‌رهه‌مى زانستى، فه‌لسه‌فى، مێژوویى، و ئه‌ده‌بى، و ... هتد، یان هۆنیوه‌ته‌وه.
ئه‌و نموونانه‌مان بۆیه هێنا تا بڵێین به‌ڵێ نه‌یارانى میلله‌ته‌كه‌شمان ناتوانن نكۆڵى له ئێمه بكه‌ن. زانایانى كورد جێگه‌ى په‌نجه‌یان له مێژووى زانست‌دا دیاره و پێویسته تاكى كورد شانازى به خۆى و ئه‌وان بكات و ئه‌و چه‌واشه‌كارییه ناره‌وایه‌ى دوژمنان و هه‌ندێ به‌كرێگیراوان به مه‌به‌ست ئه‌نجامى ده‌ده‌ن پشتگۆێ بخه‌ن و به تووندترین شێوه وه‌ڵام بده‌نه‌وه تا تاكى كوردیش هه‌ست به نرخ و به‌هاى كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى بكات و ئه‌ویش له نێو نه‌ته‌وه‌كانى ناوچه‌كه به‌سه‌ر به‌رزییه‌وه هاوار بكات: به‌ڵێ ئێمه‌ش هه‌ین و ده‌بێ ئێوه ده‌ست له نكۆڵى لێكردنمان هه‌ڵگرن و دان به مافه‌كانمان بنێن، چونكه ئێمه‌ش خاوه‌ن رابردووین، و ئه‌و رابردوویه ده‌ستپێكى ئایینده‌مانه. ئه‌و داهاتووه‌ى كه هزاران ساڵه چاوه‌روانى ده‌كه‌ین و زۆرمان قوربانى له پێناوى داوه و له هه‌ر ده‌رچه و جووڵه‌ى سیاسى كه بۆمان بلوێ و بڕه‌خسێ هه‌موو ئه‌و تواناییه بێوێنانه‌ى خۆمان پێشان ده‌ده‌ین و نموونه‌شى دوایین هه‌ڵبژادنى خولى شه‌شه‌مى په‌رڵه‌مانى كوردستان بو كه رێژه‌ى به‌شدارى زیاتر له 70% بوو و وه‌ك چاودێرانى سیاسى ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ن ئه‌و ئاسته‌ى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنێكى وا چاره‌نووسساز و له‌ویش گرنگتر به‌ده‌ستهێنانى زیاترین كورسى و نزیكه‌ى یه‌ك مه‌لیۆن ده‌نگده‌ر له لایه‌ن پارتى دیمۆكراتى كوردستان ئه‌و راستیه ده‌رده‌خه‌ن كه تاكى كوردستان گه‌یشتووه‌ته ئاستێكى به‌رزى هۆشیارى و پێگه‌یشتنى سیاسى، به جۆرێك كه خه‌ڵكى جیاوازى ته‌واو له نێوان لایه‌نێكى سیاسى ده‌كات كه ده‌توانێ پشتى پێببه‌ستێت كه ده‌رخه‌رى ئه‌وه بێ كه ئه‌م لایه‌نه به پێچه‌وانه‌ى هه‌ندێ لایه‌نى دیكه‌ى سیاسیى گۆڕه‌پانى سیاسیى كوردستان ته‌نها له پێناو به‌ده‌ستهێنانى چه‌ند كورسییه‌ك بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سك و بچووكه‌كانى خۆیان، ئاوات و هیوا و ئامانجى مه‌زنتر و به‌رزترى هه‌یه، و بیر له پاراستنى شكۆ و پرستیژى میلله‌تێكى سته‌ملێكراو و رزگاركردنى له چه‌واشه‌كارییه‌كانى مێژوو ده‌كات. ئه‌و چه‌واشه‌كارییه‌ى كه ساڵه‌هاى ساڵه زیانى زۆرى به‌و میلله‌ته گه‌یاندووه و بووه‌ته سه‌رچاوه ئازارێكى زۆر به‌و میلله‌ته‌ى كه ته‌نها تاوانه‌كه‌ى داواكردنى ئازادى بووه و ته‌نها به هۆى ئه‌وه‌ى كه خوازیارى ئارامى و ئاسایش و ژیانێكى به‌خته‌وه‌رانه‌یه وه‌ك هه‌ر كه‌س و نه‌ته‌وه‌یه‌كیترى ئه‌م جیهانه، به‌ره‌و رووى دڕندانه‌ترین شێوازه‌كانى قڕكردن و ئه‌نفال و كێمیابارانكردن و راگۆاستن و داگیركارى بووه‌ته‌وه. پارتى دیمۆكراتى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى كار بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و چه‌واشه‌كاریانه ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خۆى خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى كه میلله‌تى كورد له سایه‌ى كوردستانێكى به‌هێز به كه‌مترین زیان له ته‌ڵه‌ى ئه‌و چه‌واشه‌كارییه رزگارى ببێ و رێگه نه‌دات ئه‌م چه‌واشه‌كاریانه وره‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و سایكۆلۆژى تاكى كوردستان بێنێته ئاستێكى نزمى رووخا‌و، وه‌ك ئه‌و میلله‌تانه‌ى له‌و ته‌ڵه‌یه‌دا گیریان خوارد و له‌نێو چوون. میلله‌تى كورد له سایه‌ى ئه‌و گه‌شه سیاسییه‌ى خۆى، بێگۆمان، رۆژانى خۆشتر و هه‌رێمێكى گه‌شه‌سه‌ندووتر چاوه‌روانیه‌تى، به‌تایبه‌ت كه به هه‌ڵبژاردنى پارتى به هێزى سیاسیى یه‌كه‌م ئه‌ركى ئه‌م پارته‌ى قوورستر كرد و پارتى دیمۆكراتى كوردستان زیاتر له جاران هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تى ده‌كات چونكه خۆى به خاوه‌نى دۆزێكى ره‌وا زانیوه و به‌چاوى ئه‌مانه‌تێكى مه‌زن و به به‌ها ته‌ماشه‌ى ئه‌م میلله‌ته و نه‌ته‌وه‌كانى كوردستان ده‌كات، و پێشان ده‌دات كه له ئاست متمانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان و ده‌نگده‌رانى، و پابه‌ندى دروشمه‌كانى خۆى پێش هه‌ڵبژاردن ده‌بێت. میلله‌تى كوردستان جارێكى دیكه و له‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌لماندى كه شانازى به پارتى و سه‌رۆكه‌كه‌ى ده‌كه‌ن و به سه‌رچاوه‌ى ئارامى و ئاسایش و شانازى و شكۆى خۆیان ده‌زانن و ئه‌وه‌ش پاداشت و به‌رهه‌مى ئه‌و خزمه‌ته‌یه كه ئه‌و پارته له سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تیى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به شانازییه‌وه و سه‌ربارى ئه‌و ئاسته‌نگ و له‌مپه‌رانه‌ى هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن خستیانه سه‌ر رێگه‌ى، پێشكه‌شى كوردستانیان كرد و به شانازییه‌وه خۆى به خزمه‌تكارى ئه‌م میلله‌ته زانیوه و ده‌زانێ. *پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*