جێگای پرسیارە
لەڕاستی دا سوشیال میدیای کوردیش نازانم لەترسانە یان لە نەزانینەوەیە ئەگەر نا لەجیاتی ئەوەی ئەوەندە سەرقاڵی دادگای و سلێمانی و کێشەکانی لاهور جەنگین دەبوو ئێستا کەناڵەکان ڕوماڵی ئەو پاشاگەردانیەی لە شاری کەرکوک هەیە دژ بە گەلی کورد ئەنجام دەدرێت بان ئەو جۆرە ناحەقیەی بەرامبەر بە کوردانی ئەوشارە دەکرێت هەموویان نیشانی خەلک و ڕای گشتی بدا با نەوە خەریکی ڕوماڵ کردنی دادگایەکی قەرەقوشی بێ سەروەری کە ناتوانن هیچ بڕیاڕێک بدەن بەبێ سەروی خۆیان هەموو کەناڵەکانیش ئەوە باش دەزانن ئەمانە بەبڕیاری ئێران نەبێت هیچ کەس ناتوانێت ئازادیان بکات جا پێویست دەکات ئەو کەناڵانە خۆیان بەشتی لاوەکی و بێ سەروبەر خەریک بکەن ئێستا بڕۆن دوو کەس بدوێنن لەسەر دوکان ڕماندن خانوو ڕوخاندن قسەیەک بکەن بەدنیای دەرەوە ڕابگەینن کەچی کارەساتێک لەکەرکوک ڕودەدات ئەوەش لەسایەی شانزەی ئوکتۆبەرو ڕێکەوتنەکەی هوتیل ڕەشیدە ئەنجام دەدرێت دیسان کورد دەربەدەر کرا و بێ ماڵ و خانوو ماڵ کرا ..

نەجمەدین محەمەد قەراجی