هەورە ڕەشەکەی سەر شاری "کەرکوک"

هەورە ڕەشەکەی سەر شاری

 

 

16ی ئۆکتۆبەر خیانەت نیە بۆ خۆیان مۆری خیانەتیان لە ناوچاوان هەڵکۆڵیوەو وەک کۆیلەکانی سەردەمانی پێشوو گەر ووڵات بەدەریش بکرێن خیانەتەکەیان ، نیشانەکەی ناوچەوانیان هەر دەرخەری ئەو ڕۆژە شۆمەیە کە بەسەرکوردو کوردستانیان هێنا.
ئەوەتا دەبینین ماوە ماوە عەرەبی هاوردە لەو ناوچانە مۆڵ دەدەن و بە پشتیوانی بیری شۆڤێنی دەیانەوێت خاک و ماڵ و کەرامەتی کورد داگیر بکەن.

بڕوانین کە جگە لە کورد بون و متمانە بە خۆبون هیچ دەرچەیەک شک نابەن بە گژ هەموو ئەو هەڕەشەو تەحەدایە دەبنەوە، ئامادەن مەرگ هەڵبژێرن نەک ئەوەی خاکەکەیان بۆ داگیرکەر جێبهێڵن.

بۆیە جێکای خۆیەتی بپرسین لە کوێن حزبە کوردیەکان، نابینن هاونیشتمانینت، هاوزبانت لە ماڵ و زیدی خۆی وەدەر دەنرێت
ئاشکرایە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە زۆر بێ شەرمانە لە هەوڵی بەدیهێنانی خەونە گڵاوەکەی بەعس دا پرۆسەی تەعریب درێژەی پێ دەدرێ لە گوندە کوردنشینەکان.

Top