بەهۆی دایكایەتی كۆشكی سپی چۆڵ دەكات
سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند كە «كارۆلین لیڤیت» وتەبێژی كۆشكی سپی، پاش ئەوەی لە سەرەتای خولی دووەمی سەرۆكایەتییەكەیەوە پۆستەكەی وەرگرتبوو لە كۆتایی ئەم مانگەدا پۆستەكەی بەجێ دەهێڵێت. لیڤی تەمەنی ٢٨ ساڵە و بە گەنجترین كەس دادەنرێت كە ئەم پۆستەی لە مێژووی كۆشكی سپیدا وەرگرتبێت، لە كاتێكدا ترەمپ ڕوونی كردەوە كە ئەو كاتەكانی تەرخان دەكات بۆ بەسەربردنی كاتی زیاتر لەگەڵ خێزانەكەی و دوو منداڵە بچووكەكەی. لیڤیت بڕیارەكەی لە ڕاگەیەندراوێكدا دوپاتكردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە كاركردن وەك وتەبێژی كۆشكی سپی «شانازی و سەركێشیی تەمەن» بووە، بەڵام دوای بوونی منداڵی دووەمی، هەستی بەوە كردووە كە بەرپرسیارێتییەكانی دایكایەتی داوای لێ دەكەن خۆی بۆ خێزانەكەی تەرخان بكات و لەگەڵ بەردەوامبوون لە جێبەجێكردنی ئەكەرەكانی ناتوانێت كاتی شایستە بە منداڵەكانی ببەخشێت، چەنكە پێویستی بە هەوڵ و ئامادەبوونی هەمیشەیی هەیە، سەڕەڕای جێهێشتنی پۆستە فەرمییەكەی، ترەمپ ڕایگەیاند كە ئەو لە كاركردن لەگەڵی بەردەوام دەبێت وەك ڕاوێژكارێكی دەرەكیی دیار و دەبێتە دەنگێكی كاریگەر لە ناو پارتی كۆمارییدا بۆ ئامادەكاری بۆ خەباتە سیاسییەكانی داهاتوو، لەوانەش هەڵبژاردنەكانی نیوەی خول. تا ئێستاش، كۆشكی سپی ناوی ئەو كەسەی ڕەنگە جێگەی بگرێتەوە لە پۆستەكەدا ئاشكرا نەكردووە.
