سێ خوشكە تەمەن درێژەكەی جیهان
September 16, 2026
رەنگا و ڕەنگ
ئەوانەی تەمەن درێژن، بە هۆكارێكی تایبەتەوە یان بە هۆی بۆماییەوە ماوەیەكی زۆر دەژین، تەنانەت هەندێكیان زیاتر لە 100 ساڵ دەژین و تەندروستییشیان باشە، وەك ئەو سێ خوشكە لە وڵاتی بەڕازیل، كە ناویان دەچێتە ناو گینسەوە بە كۆی تەمەن كە لە 316 ساڵ تێپەڕدەبێت، ئەم بەڵگەنامە ناوازەیە دوای وردبینی و چاودێری لەلایەن ڕێكخراوی LongeviQuest تایبەتمەند بە بەڵگەنامە مێژووییەكانی حاڵەتەكانی تەمەن درێژییەوە هات. ئەم خۆشەویستیی خێزانییەش هەریەكە لەم كەسانە لەخۆدەگرێت: لیڤیتا دی دیۆس نونیس 109 ساڵ، زۆڕایدی دی دیۆس مۆتا 104 ساڵ، زوولینا دی دیۆس نونیس 103 ساڵ.
