یەکەم ڕاپۆرتی پشکنەری گشتی پنتاگۆن سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ ئێران

یەکەم ڕاپۆرتی پشکنەری گشتی پنتاگۆن سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ ئێران

 

 

پشکنەری گشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ ئێران بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، شەڕەکە لە نێوان 28ی شوبات تا 30ی حوزەیران نزیکەی 33.4 ملیار دۆلاری تێچووە، ئەم ژمارەیە تێچووی چاککردنەوەی دامەزراوە زیانلێکەوتووەکان ناگرێتەوە.

لەو بڕە پارەیە 22.3 ملیار دۆلار بۆ تەقەمەنی و 3.7 ملیار دۆلار بۆ زیانگەیاندن بە ئامێرەکان و 7.4 ملیار دۆلار بۆ تێچووی دیکە خەرج کراوە.

ڕاپۆرتەکە کە کۆنگرێس داوا دەکات، شەڕەکە لە سەرەتای 28ی شوباتەوە تا 30ی حوزەیران دەگرێتەوە، ئەو بەڵگەنامەیە یەکێکە لە یەکەمین هەڵسەنگاندنی گشتی کە لەلایەن دەزگاکانی حکومەتەوە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە تێچوون و مەودا و ڕەهەندەکانی شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل و کاریگەرییەکانی لەسەر سوپای ئەمریکا و وەزارەتی دەرەوە و دامەزراوەکانی دیکەی وڵات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top