یەکێتی ئەوروپا دەستڕاگەیشتنی منداڵان بۆ سۆشیال میدیا سنووردار دەکات
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ١7ی ئەیلول، یەکێتی ئەوروپا پێشنیارێکی یاسایی نوێ پێشکەش بکات، بۆ پاراستنی منداڵان لە زیانەکانی سۆشیال میدیا؛ پێشنیارێک کە ڕەنگە دەستڕاگەیشتن بەم تۆڕانە لەلایەن ئەوانەی تەمەنیان لە خوار ١٣ یان ١٥ ساڵەوە قەدەغە بکات.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕۆژێک پێش پێشکەشکردنی پێشنیارەکە لە پەرلەمانی ئەوروپا سنووری تەمەنی پێشنیارکراوی ئەو وڵاتە ڕادەگەیەنێت.
پلانەکە کە ناوی "یاسای منداڵانی یەکێتی ئەوروپا"یە، هەروەها داوا لە کۆمپانیاکان دەکات کە بەرهەمەکانیان بە شێوەیەک دیزاین بکەن کە ئالوودە نەبن و ئەو تایبەتمەندیانە لاببەن کە هاندەری زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانیانن.
هاوکات حکومەتی فەرەنسا ڕۆژی دووشەممە وەشانێکی پێداچوونەوەی پلانی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی سۆشیال میدیای منداڵانی خوار تەمەنی ١٥ ساڵ پێشکەش بە کۆمیسیۆنی ئەوروپا کرد بۆ ئەوەی ڕەچاوی بکات.
نیگەرانییەکان سەبارەت بە کاریگەرییەکانی سۆشیال میدیا لەسەر تەندروستی دەروونی و جەستەیی منداڵان لە وڵاتە جیاوازەکاندا پەرەی سەندووە.
ئوسترالیا یەکەم وڵات بوو کە بەکارهێنانی تۆڕەکانی منداڵانی خوار تەمەنی ١٦ ساڵانی قەدەغە کرد.
گوڵان: سەردار خەلیل
