نۆ فڕۆکەوانی پێشووی هێزی ئاسمانی بەشار ئەسەد لە لازقیە دەستگیرکران

نۆ فڕۆکەوانی پێشووی هێزی ئاسمانی بەشار ئەسەد لە لازقیە دەستگیرکران

 

 

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سوریا بە هاوکاری یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، نۆ فڕۆکەوانی پێشووی هێزی ئاسمانی ڕژێمی بەشار ئەسەدیان لە پارێزگای لازقیە دەستگیرکرد.

بە گوتەی فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی لازقیە، ئەو کەسانە دوای ماوەیەک لە چاودێری و زانیاریی و بەدواداچوونی دەزگای هەواڵگری و چەندین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی دەستگیرکراون.

کاربەدەستانی سوریا دەڵێن، فڕۆکەوانە دەستگیرکراوەکان بە بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەری سەربازی بەشدارییان لە هێرشەکانی سەر ناوچە مەدەنییەکان کردووە.

بە گوتەی ئەوان، ئەم هێرشانە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل و وێرانکردنی شار و گوندەکان و ئاوارەبوونی دانیشتوان و تێکدانی ژێرخانی مەدەنی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top