شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوان سوپای یەمەن و حوسییەکان لە تەعز
هێزەکانی حکومەتی یەمەن ڕایانگەیاند: کە سەرقاڵی شەڕی سەختن لەگەڵ هێزەکانی حوسی لە ئەلکەدەها لە ناوچەی ئەلمەعفەر لە باشووری ڕۆژئاوای شاری تەعز.
حکومەتی یەمەن حوسییەکانی بە هەوڵدان بۆ سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئەو وڵاتە و ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد.
لە بەرامبەردا حوسییەکان حکومەتی یەمەنیان بەوە تۆمەتبار کردووە کە کردەوەی هاوشێوەی ئەنجامداوە.
حوسییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ەوە سەنعای پایتەختی یەمەن و بەشێکی زۆری باکوور و ڕۆژئاوای یەمەنیان کۆنترۆڵکردووە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا توندی شەڕەکان لە یەمەن زیادی کردووە و سوپای یەمەنیش ڕاپۆرتی ئەنجامدانی سەدان ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە دژی حوسییەکانی ڕاگەیاندووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
