ئیمارات دەستبەجێ پشکنینی لقەکانی بانکی میسر دەست پێدەکات

ئیمارات دەستبەجێ پشکنینی لقەکانی بانکی میسر دەست پێدەکات

 

 

بانکی ناوەندیی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاند: کە دەستیان بە پرۆسەیەکی پشکنینی "تایبەت و بەپەلە" کردووە بۆ چالاکیی و مامەڵەکانی لقەکانی بانکی میسر لەو وڵاتە، ئەمەش دوای ئەو کارەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەرامبەر ئەو لقانە ئەنجامدا.

بەپێی زانیارییەکانی بانکی ناوەندی ئیمارات، لێکۆڵینەوەکە پێداچوونەوەی وردی ئەو مامەڵانە لەخۆدەگرێت کە لەم ماوەیەدا ئەنجامدراون کە لە ڕاگەیاندنی دەسەڵاتدارانی ئەمریکادا ئاماژەی پێکراوە بۆ پشکنینی کارکردن و پابەندبوونی لقەکانی بانکی میسر بە ڕێسا داراییەکان.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا پێشتر داوای کردبوو لقەکانی بانکی میسر لە ئیمارات لە مامەڵەی دۆلار ببڕدرێن، ئەمەش بە ئاماژەدان بە مامەڵەکردنیان لەگەڵ ئێران.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top