کوڕەکەی نەتانیاهۆ بەهۆی هەڕەشەی کوشتن گەڕایەوە ئیسرائیل
ئاژانسی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل بۆ کەناڵی 12ی ڕاگەیاند: کە یائیر ناتانیاهۆ بەپەلە لە فلۆریدا گەڕێنرایەوە بۆ ئیسرائیل دوای ئەوەی هەڕەشەی جددی لەسەر ژیانی کرا.
ڕۆژنامەی شین بێت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: مەترسییەکی بەرچاو هەبووە بۆ زیانگەیاندن بە یائیر نەتانیاهۆ، دوای هەڵسەنگاندنی دۆخەکە، بڕیاردرا بە هاوکاری تیمی ئەمنی، بە خێرایی فلۆریدا جێبهێڵێت و بیگوازرێتەوە بۆ ئیسرائیل.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئیسرائیل ژمارەیەک لە هێزەکانی لە نیویۆرکەوە بۆ میامی ڕەوانەی میامی کردووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە.
بنیامین ناتانیاهۆ پێشتریش ڕایگەیاندبوو، کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکێک لە کوڕەکانی کردۆتە ئامانج و بەنیازی کوشتنی بووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
