پێکدادانەکان لە سێوتا دوای مانگێک لە هاتنی کۆچبەرانی بەکۆمەڵ
وتەبێژی پۆلیسی سیوتا باسی زیادبوونی گرژییەکانی کرد دوای ئەوەی نزیکەی ٧٠ کۆچبەر لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی پێنجشەممە ٢٥ی ئەیلول هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی.
دوای مانگێک لە هاتنی لێشاوی بەکۆمەڵ لە کۆچبەران لە مەغریبەوە بۆ ناوچەی ئۆتۆنۆمی سیوتای ئیسپانیا، ناڕەزایەتییەکان لەسەر دۆخی ئەمنی ناوچەکە ڕۆژی پێنجشەممە لە نێوان خەڵکی ناوچەکە و پۆلیسدا توندوتیژڕوویدا.
پۆلیسی ئیسپانیا هێرشی کردە سەر کۆمەڵێک خۆپیشاندەر دوای ئەوەی چوونە ناو ناوچەیەکەوە کە کۆچبەران تێیدا خەوتبوون. ئەو وێنانەی لە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئیسپانیا پەخشکرابوون، دەرکەوت کە لە کاتی نائارامییەکاندا بەشێک لە کەلوپەلی کۆچبەران ئاگریان تێبەردرا.
پێشتر ڕۆژی پێنجشەممە، دەیان خۆپیشاندەر دانیشتنێکیان ئەنجامدا و بەشێوەیەکی کاتی ڕێگرییان لە ئۆتۆمبێلەکانی خاچی سوور کرد کە بڕیار بوو خۆراک بۆ سەدان کۆچبەری ناوچەکە بگەیەنن.
گوڵان: سەردار خەلیل
