لە باکوری ڕۆژهەڵاتی جەزائیر ئاگرێکی کوشندە کەوتەوە
ئاگرکەوتنەوەی کوشندە لە دارستانەکاندا گوندەکانی پارێزگای جیجل کە نزیکەی ٣٥٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی جەزائیرەوە دوورە و لانیکەم ١٢ کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتووەتەوە.
لە ڤیدیۆکاندا دەرکەوتووە کە بڵێسەی ئاگر ماڵەکانی گرتووەتەوە لەکاتێکدا ئاگرکوژێنەوەکان هەوڵێكی زۆریان داوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.
وەزیری ناوخۆ سەعید سەیود گوتی: پێنج کەس لە پارێزگای جیجەل و چوار کەس لە بجایا و سێ کەس لە تیزی ئۆزو گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، 54 کەسی دیکە بەهۆی سووتانەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراون، شەش کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
دەزگای پاراستنی شارستانی جەزائیر ڕایگەیاند،هێشتا 46 ئاگر لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بەردەوامە ، لە کۆی 193 ئاگرکەوتنەوە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تۆمارکراون.
گوڵان: سەردار خەلیل
