نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز قاسم تاهیر ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا سەر بە لیستی پارتی سەوز، كرد.
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/26، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز قاسم تاهیر ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا سەر بە لیستی پارتی سەوز، كرد.
لە دیدارێكدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی پەرلەمانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی كوردستان لە كاتە سەختەكاندا بەرز نرخاند، بەتایبەت لە شەڕی دژی تیرۆردا، ههروهها حهوانهوه و هاوكاریكردنی ئاوارە ئێزدییەكان لەو وڵاتە.
دوا پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە و پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا لە هەموو بوارەكاندا، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
